پۆستەکانی: ئەیلوول ٢٠١٦
٣٠ ئەیلوول، ٢٠١٦

یانزه‌هه‌مین فستیڤالی وێنه‌ی رۆژنامه‌وانیی دوربین نێت كه‌ له‌ به‌رواری ٢٤ ئه‌یلولی ئه‌م مانگه‌ له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌ستی به‌ كاره‌كانی خۆی كردبوو، ئه‌مرۆ  ٣٠ی ئه‌یلول، دوای ده‌ستنیشان كردنی براوه‌كانی هه‌ر به‌شێك كۆتایی به‌ كاره‌كانی خۆی هێنا.

 


٢٥ ئەیلوول، ٢٠١٦

له‌ ٢٤ ئه‌م مانگه‌ واته‌ سپته‌مبه‌ری ٢٠١٦ یانزه‌هه‌مین فستیڤالی وێنه‌ی رۆژنامه‌وانیی دوربین نێت له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد كه‌ ساڵانه‌ ئه‌م فستیڤاله‌ له‌ ڵایه‌ن ئاژانسی دوربین نێت به‌رێوه‌ده‌چێت.

 


٢٢ ئەیلوول، ٢٠١٦

ده‌مێك بوو بیرم له‌ كاركردن بۆ ئه‌ژانسێكی باش و ناسراو ده‌كرد، له‌ ڕاستی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م هه‌بوو كه‌ بۆ هه‌ندێ شوێن كار بكه‌م به‌س به‌ دڵ حه‌زم له‌و شوێنانه‌ نه‌بوو و هه‌ستم ده‌كرد كارتێكردنێكی نه‌گه‌تیڤی ده‌بێت به‌سه‌ر ڕه‌وش و شێوازی وێنه‌گرتنم، به‌ڵام هه‌موو كات پێموابووه‌ كه‌ گێتی بۆ من شوێنێكی گۆنجاوه‌ بۆ ده‌ست پێكردنی پرۆفه‌یشێناڵانه‌م له‌ كۆمه‌لگای وێنه‌گڕانی  نێوده‌وله‌تی و خۆشحالم كه‌ له‌ ئه‌مرۆوه‌ به‌ فه‌رمی ده‌ست به‌ كاركردن ده‌كه‌م له‌گه‌ڵیان.

 


١٣ ئەیلوول، ٢٠١٦

پاش دوو هه‌فته‌ی تر وێنه‌كانم له‌ حه‌یده‌رئاباد له‌ چوارچێوه‌ی  فستیڤاڵی نێوده‌وله‌تی وێنه‌یی هێند  پێشان ده‌درێت، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین به‌شداری منه‌ له‌ دووه‌مین فستیڤاڵی نێوده‌وله‌تی  وێنه‌یی هێند كه‌ ئه‌مساڵ  به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر تۆكمه‌ و پرۆفه‌یشناڵ پلانی بۆ داڕێژڕاوه‌.

 


٩ ئەیلوول، ٢٠١٦

دوای ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی به‌شداری كردنم له‌ مه‌سته‌ركێلاسی فۆنده‌ری فۆتۆژۆرنالیست له‌ كیپ ته‌ونی ئه‌فریقای باشوور به‌ هۆی ڤیزه‌وه‌ له‌ ده‌ست چوو هه‌وڵم دا بۆ مه‌سته‌ركێلاسێكی تر كه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ وێ داواكرابوو كارنامه‌كه‌میان بۆ بنێرم و دوای ناردنی كارنامه‌ی فۆتۆگه‌رافیم چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئاگادار كڕام كه‌ وه‌ریانگڕتووم و ده‌توانم له‌و وۆركشۆپه‌ ئاماده‌ ببم.