له‌ پێناو پاراستنی په‌یامنێران
Apr 27, 2017

مانگی رابردوو له‌ رێگه‌ی هاورێیه‌كی ئێتالی ئاگادار كرام كه‌ یونسكۆ پێشبڕكێیه‌كی وێنه‌ی راگه‌یاندووه‌ بۆ هه‌موو وێنه‌گرانی شاره‌زا و دوای بینینی لینكی راگه‌یاندڕاوه‌كه‌ به‌ ده‌رفه‌تم زانی به‌شداری له‌و پێشبڕكێیه‌ بكه‌م.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونسكۆ به‌ نیازی ئاسووده‌یی و پاراستنی رۆژنامه‌نووسان له‌ كاتی ڕووماڵ كردنی هه‌واڵ و ڕووداوه‌كان داوای كردبوو  كه‌ هه‌ركه‌س وێنه‌ی وای هه‌بێت كه‌ ده‌ریده‌خات رۆژنامه‌نووسان له‌و كاته‌ پڕ مه‌ترسیانه‌ی ڕووماڵ كردنی هه‌واڵ له‌ جه‌بهه‌كانی شه‌ڕ یا له‌ ناو شار و كاتی رێپێوان و توندوتیژی، ده‌توانن له‌م پێشبڕكێیه‌ به‌شدار ببن، وێنه‌كان ده‌بوایه‌ به‌ روونی نیشانیبدات كه‌ رۆژنامه‌نووسان به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ درع و خۆده‌ و كه‌ل و په‌لی پێویست، ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌و جۆره‌ شوێنانه‌ كاربكه‌ن و ڕووماڵی ڕووداوه‌كان بكه‌ن.

مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی یونسكۆ له‌م داوایه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ له‌ كۆتایی هه‌ندێ وێنه‌یان ده‌ست كه‌وێت كه‌ به‌ سوود وه‌رگرتن له‌م وێنانه‌، كه‌لتووری خوپاراستن و راهێنان له‌ناو رۆژنامه‌نووسان به‌ربڵاوتر بكه‌ن و رێژه‌ی كوژران و بریندار بوونی په‌یامنێران له‌ كاتی ڕووماڵی هه‌واڵه‌كان دابه‌زێنن.

هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ منیش چه‌ند وێنه‌یه‌كم بۆیان نارد و هه‌ر به‌ ناردنی وێنه‌كانم له‌ لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ به‌ ئێمه‌یل ئاگادار كرام كه‌ وێنه‌كانم سه‌ڕنجڕاكێشه‌ و شانسی زۆرم هه‌یه‌ كه‌ له‌ كۆتایی هه‌ندێ له‌ وێنه‌كانم هه‌لبژێڕن.

ئه‌مرۆ ئاگاداركرامه‌وه‌ كه‌ زۆر خۆشحالن به‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌ی منیان هه‌لبژاردووه‌ و به‌ نیازن لێمی بكڕن، بۆ به‌كارهێنان له‌ بلاوكراوه‌كانی خۆیان، گرێبه‌ستێكیشان ناردبوو كه‌ هه‌موو وورده‌كارییه‌كانی به‌كارهێنانی وێنه‌كه‌یان به‌ روونی دیاركردبوو.

به‌راستی خۆشحالم كه‌ وێنه‌یه‌كی من له‌ لایه‌ن ئه‌وان هه‌لبژێردڕاوه‌ و كاره‌كانی منیش ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ پرۆژه‌ په‌رورده‌ییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ پێناو پاراستنی گیانی رۆژنامه‌نووسان و په‌یامنێران.


ئەم بابتەتە (1) کۆمێنتی هەیە

هيوام سه ركةوتنته شايةنى هه مووشتيكى
باوكى خاتون لە بەرواری ٢٨ نیسان، ٢٠١٧

كۆتا پۆستەکان

سۆشیال میدیا و كاری به‌ گرۆپ ٣ تشرینی دووەم، ٢٠١٧ خه‌ڵاتی زێوی فه‌ره‌نسی ٤ تشرینی یەکەم، ٢٠١٧ هونه‌ر له‌ خزمه‌تی ئاشتی ١١ ئەیلوول، ٢٠١٧ هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی ٨ حوزەیران، ٢٠١٧ سێ راگه‌یاندنكاری برینداری جه‌نگ ٢٤ ئایار، ٢٠١٧