وێنه‌كانم له‌ سیدنی هه‌ڵده‌واسڕێن
May 06, 2017

دامه‌زراوه‌ی هێدئۆنی ئۆستڕالی  له‌ ساڵی ٢٠٠٨ ده‌ستی به‌ كار كردووه‌ و تاكۆ ئێستاش بۆ به‌دێهاتنی یه‌كسانی له‌ پێشاندانی به‌رهه‌می وێنه‌گره‌كان له‌ رێگه‌ی فستیڤاڵی تایبه‌تی خۆیان كه‌ به‌ هێد ئۆن فۆتۆ فستیڤاڵ ناسراوه‌, چالاكن.

فستیڤاڵه‌كه‌یان یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین چالاكییه‌ هونه‌رییه‌كانی ئۆسترالیا و به‌ سه‌دان پێشانگا و وۆركشۆپ و چالاكی تایبه‌تی به‌ وێنه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت و هه‌ندێ خه‌ڵاتی تایبه‌تیشی هه‌یه‌ كه‌ ساڵانه‌ ده‌درێته‌ هه‌لبژێردڕاوه‌كان كه‌ له‌ رێگه‌ی لێژنه‌یه‌كی شاره‌زای نێوده‌وله‌تیه‌وه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.

فستیڤاڵی ئه‌مسال له‌ پێنجی ئایار ده‌ستی پێكردووه‌ و تاكۆ بیست و هه‌شتی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت  و له‌ سه‌رتاسه‌ری شاری سیدنی ده‌خرێته‌ به‌ر چاوی بینه‌ره‌ تامه‌زرۆیه‌كانیان.

كۆمه‌له‌ وێنه‌ی :: به‌ ناوی دین :: كه‌ به‌رهه‌می دوو ساڵ كاركردنی منه‌ له‌م فستیڤاڵه‌ گێڕه‌نتی ( Grant ) وه‌رگرتووه‌ و له‌ شه‌شی ئایار تاكۆ چوارده‌ی مانگ له‌  سیدنی تاون هاڵ له‌ پێشانگایه‌كی تایبه‌ت به‌ خۆم هه‌ڵده‌واسرێت و ده‌كه‌وێته‌ به‌رچاوی بینه‌ڕان. به‌شداربوونم له‌م فستیڤاڵه‌ مه‌زنه‌ ده‌رفه‌تێكی باشه‌ بۆ من  تاكۆ له‌ رێگه‌ی وێنه‌كانم چیرۆكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بگێڕمه‌وه‌ و روانگه‌ی خۆم له‌ دووتۆی وێنه‌كانم ده‌ڕببڕم.

ڕاسته‌ ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌مم نیه‌ كه‌ له‌م فستیڤاڵه‌ به‌شدارم و پاریش هه‌ر له‌ به‌شی پێشانگای دیجیتال به‌ وێنه‌یه‌ك خۆمم پێیان ناساندبوو به‌ڵام ئه‌مساڵ و به‌ شێوه‌ی پێشانگای چاپ كراو و تایبه‌ت به‌ خۆم و به‌ ته‌واو كۆمه‌له‌ وێنه‌كه‌م تام و چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ و جۆرێكه‌ له‌ سه‌لماندنی خۆم كه‌ هه‌لبه‌ته‌ وه‌رگڕتنی گێره‌نتی تایبه‌ت به‌ پێشانگاكه‌  به‌ وێنه‌كانم به‌هایه‌كی زۆری داوه‌ته‌ به‌شداربوونم.

ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌م جاڕه‌ كه‌  گێره‌نت دانڕاوه‌ و شانازییه‌ بۆ من كه‌ بڕاوه‌ی یه‌كه‌م گێره‌نتی ئه‌م فستیڤاڵه‌م.

له‌م لینكه‌ ده‌توانن بینه‌ڕی وێنه‌كانم ببن.

 


ئەم بابتەتە (0) کۆمێنتی هەیە

كۆتا پۆستەکان

سۆشیال میدیا و كاری به‌ گرۆپ ٣ تشرینی دووەم، ٢٠١٧ خه‌ڵاتی زێوی فه‌ره‌نسی ٤ تشرینی یەکەم، ٢٠١٧ هونه‌ر له‌ خزمه‌تی ئاشتی ١١ ئەیلوول، ٢٠١٧ هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی ٨ حوزەیران، ٢٠١٧ سێ راگه‌یاندنكاری برینداری جه‌نگ ٢٤ ئایار، ٢٠١٧