هونه‌ر له‌ خزمه‌تی ئاشتی
Sep 11, 2017

له‌ ١٢ ئه‌م مانگه‌ پێنجه‌مین فستیڤالی گه‌وره‌ی هونه‌ر بۆ ئاشتی له‌ ماڵی هونه‌رمه‌ندان له‌ شاری تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌ست به‌ كاره‌كانی خۆی ده‌كات، ئامانجه‌كانی ئه‌م فستیڤاله‌ په‌ڕه‌پێدانی چالاكییه‌كانی هونه‌ری له‌ پێناو ئاشتی، زه‌مینه‌ خۆش كردن بۆ دیالۆگ ناوبه‌ینی هونه‌رمه‌ندان و چالاكڤانانی بواری ئاشتی، له‌ناو بردن كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی راسته‌قینه‌ یه‌.

ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ كه‌ فستیڤاله‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نێوده‌وله‌تی به‌رێوه‌ده‌چێت و هونه‌رمه‌ندانی زیاتر له‌ سی وڵات به‌شداریان تیادا كردووه‌ كه‌ به‌ شانازییه‌وه‌ من یه‌كێكم له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌ به‌شدارم له‌م فستیڤاڵه‌ نێوده‌وله‌تییه‌.

Art for pease poster

ئه‌م گه‌وره‌ فستیڤاڵه‌ تا ٢١ ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و هونه‌رمه‌ندانی بواری وێنه‌كێشان، فۆتۆگرافی، هه‌یكه‌ل سازی، ڤیدئۆ ئارت، پۆسته‌ر، سینه‌ما، مۆسیقا و شانۆ له‌ وڵاتانی ئێران، ئیتالیا، ئێسپانیا، ئێكڤادۆر، ئه‌فغانستان، ئه‌ندۆنیزیا، ئه‌مریكا، توركیا، چین، دۆمێنیكه‌ن، روسیا، ژاپۆن، سێربستان، ئێراق، فه‌رانسا، كرواتیا، نه‌مسا، مه‌كزیك، هێند و یۆنان و چه‌ند وڵاتی تر به‌شدارن.

ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌م فستیڤاڵه‌ به‌شدار ده‌بن له‌ كۆتایی ده‌كرێنه‌ په‌رتووك و بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

 له‌ ده‌وڕه‌كانی رابردوو كه‌سانێك وه‌ك هۆشه‌نگی كامكار و شه‌هرام نازێڕی كه‌ به‌شداربووی ده‌وڕه‌كانی پێشووتر بوونه‌ خه‌ڵات كراون. دیسان خۆشحالم به‌ به‌شداربوونم له‌و فستیڤاله‌ و هیوادارم كاره‌كه‌م نوێنه‌رێكی راستگۆی هونه‌ری هونه‌رمه‌ندی كورد بێت.


ئەم بابتەتە (0) کۆمێنتی هەیە

كۆتا پۆستەکان

سۆشیال میدیا و كاری به‌ گرۆپ ٣ تشرینی دووەم، ٢٠١٧ خه‌ڵاتی زێوی فه‌ره‌نسی ٤ تشرینی یەکەم، ٢٠١٧ هونه‌ر له‌ خزمه‌تی ئاشتی ١١ ئەیلوول، ٢٠١٧ هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی ٨ حوزەیران، ٢٠١٧ سێ راگه‌یاندنكاری برینداری جه‌نگ ٢٤ ئایار، ٢٠١٧